بوارەدا سەرۆک وەزیرانی ئێراق وتی : ئامادەبوونی هێزی سەربازی تورکیا لە نێو خاکی ئێراق دەبێتە هۆی بێ ئەنجام بوونی هەوڵەکان بۆ شکستی تاقمی تیرۆریستی داعش.
حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق ڕۆژی یەکشەممە دوای کۆبوونەوەی شاندی وەزیران بە ڕاگەیاندنی ئەم بابەتە وتیشی: ئەگەر تورکیا بە ڕاستی بەنیازی بەرەنگار بوونەوەی داعشە دەبێ داواکاری بەغدا بۆ بردنەدەری هێزەکانی لە خاکی ئێراق جێبەجێ بکات.
هێزی سەربازیی تورکیا لە ئوردوگای سەربازی بەعشیقە لە باکووری مووسڵ دان و دەوڵەتی ئێراق بە جاران نەیارەتی خۆیان بەرامبەر ئەم ئامادەبوونە ڕاگەیاندووە و داوای کشانەوەی ئەم هێزانە بۆ پشتی سنوورەکانی تورکیا کراوە.
فرۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانی تورکیاش ئەم دواییانە ناوچەگەلێکی باکووری ئێراقیان بوردومان کرد .
کاردانەوەی دووئەوەندەی کاربەدەستانی ئێراقی و سوری لە حەوتەکانی ڕابردوو بەرامبەر جم و جۆڵەکانی تورکیا لە ناوچە کە بووەتە هۆی بنپێکرانی سەروەری نیشتمانی ئێراق و سوریا ، نیشاندەری قەبووڵ نەکراوەیی سیاسەتی دەرەوەیی پڕئاژاوە و ئاڵۆزی تورکیا لە ناوچەیە.
خاڵی سەرنج ڕاکێش ئەمەیە کە کاربەدەستانی ئێراق و سوریا بە جاران پێداگرییان کردووە کە بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم لە خاکی ئەم وڵاتانە لە لایەن هەر کەسێک کە بێت دەبێ لەڕێگەی هەماهەنگی لەگەڵ دەوڵەتەوە ئەنجام بدرێت و ئێراقییەکان و سوریەکان بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم بە باشترین شێوە ئەرکی خۆیان جێبەجێ کردووە.
تورکیا لەحاڵێکدا سەروەری نیشتمانی وڵاتانی دراوسێی خۆی واتە سوریا و ئێراق بنپێ دەکات کە لەگەڵ ئەم وڵاتانە هیچ ڕێککەوتنێکی بۆ دەستێوەردان و ئامادەبوونی سەربازانی تورک لەم وڵاتانە مۆر نەکردووە و بەرپرسانی سوری و ئێراقی هیچکات وەها داواکاریەکیان لە دەوڵەتی تورکیا نەکردووە.
بێ گومان ئاژاوەگێڕی ڕێبەرانی تورکیا تەنانەت بەپێی دروشمەکانیان واتە دامەزرانی ئاسایش و سەقام لە ناوچە و بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم یەک ناگرێتەوە و سیاسەتی دەرەوەیی ئێستای ئەنقەرە ف بووەتە هۆی پەرەسەندنی گێرەوکێشە و ئاڵۆزبوونی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین.
هەڵس و کەوتی هێزی تورکیا لە سوریا و ئێراق بێ مۆڵەت دانی دەوڵەتانیان بە وان، چەشنێک دەستدرێژییە کە لەگەڵ یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان و بنەمای دراوسێتی و هاوژینی ئاشتیانە یەک ناگرێتەوە و بیانووی بەرەنگار بوونەوەی داعش، ناتوانێ سەرپۆشێک بێت لەسەر بنپێکردنی دەسەڵات و سەروەری نیشتمانی سوریا و ئێراق .
بە هەر حاڵ هەڵس و کەوتی دژبەرانە و ناڕوون و بگۆڕی تورکیا لە گۆڕەپانی سیاسەتی دەرەوەیی و پێوەندیی ئاشکرا و نهێنیی تورکیا لەگەڵ تاقمەکانی تیرۆریستی لەوان تاقمی داعش کە هەواڵەکانی بە شێوەی بەربڵاو بڵاو دەبێتەوە، شک و گومانی جیددی سەبارەت بە ئیدیعاکانی تورکیا بۆ بەرەنگار بوونەوەی داعش بە دیهێناوە.
هەڵس و کەوتی سەربازی و گەڵاڵەی پەرەخوازانەی تورکیا بەرامبەر بە سوریا و ئێراق کە بەشێوەی جۆربەجۆر لەوان شێوازی فریودانی خەڵک واتە دانانی ناوچەیەکی هێمن لەم وڵاتانە پێ و شوێن دەگیردرێ، نیشاندەری پاوانخوازی و دەستێوەردانی تورکیا لە ناوچەیە کە شەپۆلی کاردانەوەی بیروڕای گشتی بەدواوە بووە .
شیاوی باسە کە ڕەوتی سەرکەوتنی سەرنج راکێشی سوپا و هێزی جەماوەری سوریا بەرامبەر بە تیروریستان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە و بەرتەسک کردن و گوشارخستنەسەر تیرۆریستان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی سوریا هەروا درێژەی هەیە و ئەم هەڵوێستە نەتەنیا بووەتە هۆی نیگەرانی سوریا بەڵکوو لایەنگرانی ئەوانیشی ناچار کردووە پێش بە شکست هێنانی تۆکمەوتەواوی تیرۆریستان لە سوریا بگرن.
لەم چوارچێوەیەدا هەڵس و کەوتی تورکیا بەمەبەستی دانانی بەرتەسکی و لەمپەردانان لە ڕەوتی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریستان کە سەرۆک وەزیرانی ئێراقیش ئاماژەی پێ کرد، جێی لێکدانەوەیە ...
کۆتایی کورتە نامە/310
١٩ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٩:٥٩
News ID: 780037
کاربەدەستانی ئێراقی جارێکی تر کاردانەوەیان نیشان دا بەرامبەر دەستوەردانی سەربازیی تورکیا لە وڵاتەکەیان بەبیانووی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم .